هه‌واڵ

تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە

ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ؛لە ٧ی تەمووزی ئەمساڵ کۆتایی دەهات، تا ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ درێژکرایەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی پەسند کرد.

ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن تا ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ درێژکرایەوە.

ئامانج لە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە و هەندێک لە شرۆڤەکاران درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەک نیشاندەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێناسە دەکەن.

بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسوومێکی نوێ دەربکات و ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەستنیشان بکات.

درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەروەها نیشاندەرێکیشە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...