کێشەی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە چارەسەر کرا
لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ به میدیای فەرمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی ڕاگەیاند: “كه‌مێك پێش ئێستا كێشه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ركرا و هه‌ر ئه‌مڕ‌ۆش ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانیان ده‌كرێت”.
“نزیكه‌ی ٧٠ ڕۆژبوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ٣ ڕۆژه وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام به‌هۆی كورتهێنانه‌وه مووچه‌كه دابه‌ش نه‌كرا و دوای هه‌وڵێكی زۆر ئه‌مڕ‌ۆ توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێت”، لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وای گوت.
میدیای فەرمی یەکێتی، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر له چوار ملیار دینار كورتهێنان هه‌بووه، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: “له‌و كوتهێنانه‌ش زیاتر له ٥٠٠ ملیۆن دینار له هێزه‌كانمان بووه”.
میدیای فەرمی یەکێتی، لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەڵێ: “نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ته‌واوی ناردووه و هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت په‌یوه‌ندی به حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، نه‌ك حكوومه‌تی عێراق”.