هه‌واڵ

کێشەی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگە چارەسەر کرا

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی یەکەی ٧٠ ڕایدەگەیەنێت، کێشەی کورتهێنانی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە چارەسەر کراوە و  هەر ئه‌مڕ‌ۆ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌کانیان دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ به میدیای فەرمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی ڕاگەیاند: “كه‌مێك پێش ئێستا كێشه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ركرا و هه‌ر ئه‌مڕ‌ۆش ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانیان ده‌كرێت”.

“نزیكه‌ی ٧٠ ڕۆژبوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ٣ ڕۆژه وەزارەتی‌ دارایی و ئابووری لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام به‌هۆی كورتهێنانه‌وه‌ مووچه‌كه‌ دابه‌ش نه‌كرا و دوای هه‌وڵێكی زۆر ئه‌مڕ‌ۆ توانرا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت”، لیوا ئه‌حمه‌د له‌تیف وای گوت.

میدیای فەرمی یەکێتی، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زیاتر له‌ چوار ملیار دینار كورتهێنان هه‌بووه‌، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه ‌ده‌كات: “له‌و كوتهێنانه‌ش زیاتر له‌ ٥٠٠ ملیۆن دینار له‌ هێزه‌كانمان بووه‌”.

میدیای فەرمی یەکێتی، لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەڵێ: “نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ته‌واوی ناردووه‌ و هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك حكوومه‌تی عێراق”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...