هه‌واڵ

دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

دەست بە گواستنەوەی گاز لە گێلگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا کرا و لە ماوەی دوو كاتژمێری داهاتوودا، قۆناغ بە قۆناغ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا دانەگاز ئەو کێشە تەکنیکییەیان چارسەر کردووە کە بووە هۆی وەستاندنی هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر وجارێکی تر  دەست بە گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا کرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی کارەبا: “بڕیارە تا دوو کاتژمێری دیکە دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە”.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا وەستا، بەهۆیەوە دوو هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم بووەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...