وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو پۆست لە زانکۆی سەڵاحەددین ڕادەگەیەنێت
![Zed Press Ministry of Higher Education and Scientific Research زێدپرێس وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/08/Ministry-of-Higher-Education-and-Scientific-Research-copy-780x470.jpg)
پۆستەکان:
- 1. ڕاگری کۆلێجی پەروەدەی مەخمور
- 2. ڕاگری کۆلێجی بەڕێوەبردن و ئابووری
مەرجەکان:
- 1. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
- 2. نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- 3. خزمەتی زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینییەکان:
– ئەو بەڕێزەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکەی وەردەگرێت.
– زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
– دواکات بۆ پێشکەشکردنی (C.V) و پوختەی ڕاژە و یەکەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکنی و کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی، کۆتایی دەوامی ڕێکەوتی 2024/7/4 ڕۆژی (پێنجشەم) دەبێت.
– پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.
– هەر بەڕێزێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی سەرەوەی تێدا بەدی دەکرێت دەتوانێ (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانی بکات.
پێشکەشکردنی داواکاری