هه‌واڵ

عێراق ناڕەزایەتی بەرانبەر هێرشەکانی ئەمریکا دەردەبڕێت

لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات و ناڕەزایەتی وڵاتەکەی پێڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە، ٣ی شوباتی ٢٠٢٤، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک دژی ئەو ھێرشەی کراوەتەسەر چەند بنکەیەکی سەربازی و مەدەنی بانگهێشتی بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات.

وەزارەتەکە باسی لەوە کردووە، یاداشتی ناڕەزایەتی ڕادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەکات.

دەرەنگانێکی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشکردنە سەر ٨٥ ئامانجی لە عێراق و سووریا ڕاگەیاند. سەرچاوەکانی حەشدی شەعبی ئاماژە بە کوژرانی ١٦ ئەندام و برینداربوونی ٣٥ی دیکە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا لە سنوری عێراق ڕاگەیاندووە.

هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لیوا یەحیا ڕەسووڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە هێرشکردنە سەر شارەکانی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە کرد.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێرشەکانی ئەمریکای بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لە قەڵەم دا و زیاتر گوتی: “هەڕەشەیەک دروست دەکەن کە عێراق و ناوچەکە بەرەو دەرئەنجامی پێشبینینەکراو پەلکێش دەکات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...