بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر: تەنیا پاسپۆرتی جۆری A ڕاگیراوە و B دەدرێت
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، دەرهێنانی پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B بەردەوامە و نەوەستاوە، تەنها پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن لەلایەن بەغداوە کێشەی تەکنیکی هەیە و ئێستا وەستاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاماژەی دا، هاووڵاتییان دەتوانن پاسپۆرتی نوێی جۆری B، بە شێوەی ئەلیکترۆنی و خێرا دەربهێنن، دوای دانانی نۆرە و ڕۆژانەیش سیستەمی دانانی نۆرە کارایە و هاووڵاتییان دەتوانن دوای نۆرەگرتن، سەردانی ئەو نووسینگەیە بکەن کە نۆرەکانیان لێی داناوە، لە هەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای هەولێر.
نۆرەگرتن بۆ پاسپۆرتی جۆری B، لە ڕێگای ماڵپەڕی (www.epp.iq) یان بارکۆدی تایبەت بە پاسپۆرتەوە دەبێت.
نۆرەگرتن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنیبڕی تێچووی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ٩١ هەزارە و بە کارتی بانکی ماستەر کارد یاخوود ڤیزا کارد دەدرێت. خوازیارانی دەرهێنانی پاسپۆرت پێویستە کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) و کارتی زانیاری (ڕەسەن) هاوپێچ بکەن و ئەگەر مامەڵەکەیان بۆ تازەکردنەوەی پاسپۆرت بێت، پاسپۆرتەکە کۆنەکەیش پێویست دەکات.