هه‌واڵ

سلێمانی؛ دەست بەسەر ٢٠ تۆن تایتی ساختەکراودا گیرا

زێدپرێس

 

بەهۆی ساختەکاری و فێڵکردن لە هاووڵاتییان لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ٢٠ تۆن تایتدا دەگرن و کۆگاکەی دادەخەن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لێژنەی کۆگاکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە لە ناوچەی تانجەرۆ – مەیدانی دارەکە، دەستیان بەسەر بڕی ٢٠ تۆن تایتدا گیرت، کە خاوەنەکەی ساختەی جۆر و بڕەکەی کردووە و لە جۆری تایتی جلشۆردنی دەستییەوە کردوویەتی بە تایتی جلشۆری ئۆتۆماتیک.

قایمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەفەرمانی قایمقامی شارەکە، کۆگاکە کە هیچ ناوێکی لەسەر نییە، دادەخرێت و تەواوی تایتەکە لەناودەبردرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی کە قایمقامەتی سلێمانی، هاوپێچی ڕاگەیەندراوەکەی کردووە، خاوەنی کۆگاکە بڕێکی زۆر تایتی جلشۆردنی دەستی هێناوە و لەڕێگەی ئامێرێکی لەکیسکردنەوە، خەریکی گۆڕینی کیسی تایتەکە بووە، بۆ ئەوەی وەک تایتی جلشۆری تۆماتیک دەربکەوێت و بەو جۆرەیش لە بازاڕەکاندا ساخی بکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...