هه‌واڵ

لە هێرشێکی درۆنی تورکیا دوو ڕۆژنامەوان گیانیان لە دەستدا

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دوو ڕۆژنامەوانی میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەیش بریندار بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە سنوری قەزای سەیدسادق سەربە پارێزگای سلێمانی، دوو کچە ڕۆژنامەوان کە کاریان بۆ کەناڵی ستێرک تیڤی دەکرد، بەناوەکانی گوڵستان تارا خەڵکی باتمان لە باکووری کوردستان و هێرۆ بەهائەددین خەڵکی سەنگاو و دانیشتووی پارێزگای سلێمانی، گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، جگە لەو دوو ڕۆژنامەوانە، کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی کاریان کردووە، چەند کەسێکی دیکە لە هێرشەکەدا بریندار بوون، لەناویاندا گەنجێک بەناوی (ڕێبین) کە بەهەمان شێوە لە میدیاکەدا کاری کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، دژەتیرۆری کوردستان/پارتی ڕایگەیاند: “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی تەپەڕەشی قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژران”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...