ههواڵ
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر: دۆخی کارکردنمان نەگۆڕاوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “دۆخی کارکردنی باڵیۆزخانە لە بەغداد و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر نەگۆڕاوە.”
ڕاگەیەندراوی کونسوڵخانەکە دوای ئەوە دێت، کە لە چەند میدیا و لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، دەنگۆی چۆڵکردن و داخستنی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر و بەغدا بڵاوکراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە، زیاتر هاتووە: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بەهێزی خۆی بە پێشخستنی کارە لەپێشینەییەکانی سیاسەتمان لە عێراق و بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و خەڵکی عێراق.”


