هه‌واڵ

لە هەولێر دەست بەسەر دوو کۆگای کەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گیرا

زێدپرێس

لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە، دەست بەسەر دوو کۆگای کەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەم ١١ی تەموزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بڵاوی کردەوە، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی هەولێرەوە، دەستیان بەسەر دوو کۆگای کەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گرتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێر، لە گەڕەکی (١٥٩ی گوڵان) دەست بەسەر (٣٨) فەردە خەنەی ماوە بەسەرچوودا گیراوە و لە پڕۆسەی دووەمیشیاندا لە شارەدێی کەسنەزان “لە کۆگایەکی بۆیاخ لە براندێکی بەناوبانگ (١٠٩) جلیکان بۆیاخ  و (٢٩٧) کارتۆن بۆیاخی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا”.

ئاسایشی هەولێر گوتوویەتی، ڕێکاری یاسایی بەرانبەر هەردوو دۆسیەکە لەبەرگیراوە و کەلوپەکانیش لەناوبردراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...