هه‌واڵ
گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێم بەرەو ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل و دڵنیایی لە سەلامەتی جوڵەی فڕۆکەوانی، گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا دەست پێ دەکەنەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبه‌ی هه‌ینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دووباره گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ ئەوروپا بە گەشتی نێوان هه‌ولێر-كۆپنهاگن ده‌ست پێده‌كاته‌وه.



