هه‌واڵ

ئەکادیمیای کوردی: بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕسوا دەکەین

ئەکادیمیای کوردی، بەتوندی ڕەخنە لە بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەگرێت و دەڵێ: “بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەیە” و “ڕسوای دەکەین”.

 

ئەکادیمای کوردی، ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ بڕیاری ژمارە ٦٤٩٦ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاوکردەوە، کە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ دەرچووە و تێیدا زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکات.

 

ئەکادیمای کوردی، ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردیی لە “ناوچە کوردییەکان”ی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “ڕسوا دەکەین و بە بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی دەزانین”.

 

داوایش دەکات “چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button