پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەم ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه دهكهم كه درهنگانى شهوى ڕابردوو به درۆن كرايه سهر ماڵی هاووڵاتیيهك لە گوندى زهرگهزهويى سهر به پارێزگاى ههولێر و له ئهنجامدا زۆر بهداخهوه دوو هاوسهر شههيد بوون”.
پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت، کە کاتژمێر ١٢:١٥ خوولەکی شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو هاوسەر بەناوەکانی مووسا ئەنوەر تەمەن ٣٩ ساڵ و موژدە ئەسعەد تەمەن ٣٥ ساڵ شەهید بوون.
ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەو درۆنەی هێرشەکەی پێ ئەنجامدراوە، لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێ: “ئهم هێرشانه به هیچ شێوهیهک قبووڵکراو نین و به تهواوی ڕهتکراوهن”.
زیاتر دەڵێ: “پێويسته حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق ئهرك و بەرپرسیاريهتیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريكردن لهم تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە”.
لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفرەوانی مووشەکی و درۆنی کراوەتەوە، زیاتر لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێرانەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و ١٦ هاووڵاتیش شەهید بوون.


