هه‌واڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم ژمارەیەک کۆچبەری بیانی دەستگیر کرد

زێدپرێس
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاشکرای کرد، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش ٦٤ هاووڵاتی بیانی دەستگیر کردووە، کە بە ڕێگای نایاسایی سنورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕوونی کردووەتەوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش لە ڕێککەوتی ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، توانیویانە ٦٤ کەسی بیانی و شەش قاچاخچی و ڕێبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئاماژەی بەوە کردووە، “تۆمەتباران دەیانویست لە ڕێگای نایاساییەوە سنورەکان ببەزێنن و کەسانی بیانی بهێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە پێناو بڕێک پارەدا”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشدا، هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەگەزنامەی دەستگیرکراوەکان ئاشکرا نەکراوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...