هه‌واڵ

پزیشکێکی فیلەر و بۆتۆکس لە سلێمانی ساختە دەرچوو

زێدپرێس

قایمقامیه‌تی سلێمانی شوقەیەک دادەخات، کە بەشێوەی نایاسایی کاری فیلەر و بۆتۆکسی تێدا کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، د. باوان کەریم نوێنەری تەندروستی ڕای گەیاند، بەهۆی فیلەر و بۆتۆکس کردن بۆ خانمان بەشێوەیەکی نایاسایی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیه‌تی سلێمانی شوقەیەکی لە تەلاری کوێستانی گەڕەکی کانی کوردە داخست.

د. باوان کەریم ڕوونی کردەوە، مۆڵه‌ت و بڕوانامە بنه‌مای كاركردنه‌ له‌ سه‌رجه‌م پیشه‌ جیاوازه‌كاندا، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر پیشه‌یەک به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی پیشه‌كه،‌ مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات.

نوێنەرەکەی تەندروستی، باسی لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی شوێنەکە و خاوەنەکەشی مۆڵەتی نییە، بەشێوەی گەڕۆک لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان فیلەر و بۆتۆکسی بۆ خانمان کردووە، لە ڕێگەی پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیاوە کاتی بۆ کڕیارەکانی دیاریکردووە بۆ سەردانکردنی.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی پێویستە لەلایەن دکتۆری جوانکاری و کەسانی پسپۆڕ و شارەزاوە لە شوێنی مۆڵەتپێدراو و دیاریکراوەوە، ئەو جوانکارییانە بۆ خانمان بکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، به ‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی شوقەکە داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی‌ ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...