هه‌واڵ

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەربگرەوە

زێدپرێس

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە، ١٠٣ هەزار و ٩١٦ قوتابی بەشداری هەموو تاقیکردنەوەکانیان کردووە و لەو ڕێژەیەش، بە هەردوو خولەکە ٤٧ هەزار و ٦٩٢ قوتابی دەرچوون و بەو پێیە ڕێژەی دەرچوون (٤٥.٨٩٪) دەکات.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ماوەی پەڵپ گرتن تا ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ دەبێت و لە پێش کۆتایی ئەم مانگە، داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابیان و خوێندکاران پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت.

 

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە:

ئەنجامەکان

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەشەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە

بەستەری ئەنجامەکان

 

کاتژمێر (٩) دەتوانن پەڕەی سۆما (پەڕەی وەڵامدانەوەکانتان) بە دیجیتاڵی لەم لینکەوە سەیر بکەنەوە، ئەگەر قوتابییەک پرسیارێکی بە هەڵە وەڵام دابێتەوە ڕەنگی سوور کراوە و وەڵامە ڕاستەکەشی بۆ داندراوە.

ئەنجامەکان لەسەر پەڕەی سۆما

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...