هه‌واڵ

نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی کوژرا

زێدپرێس

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ی ئابی ٢٠٢٣، نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکارانی یەکێتی و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناو خانووی باخەکەی لە شاری ڕانیە کوژرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاران و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی بۆ زێدپرێس ڕای گەیاند، نیاز دەرگەڵەیی لەناو خانووی باخەکەی لە سنوری ڕانیە کوژراوە.

بەگوتەی ئەو، لە دەوروبەری کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەکاتێکدا لە خانووی باخەکەی خۆیدا بووە، سێ فیشەک لە سەری دراوە و ڕاستەوخۆ گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، نیاز دەرگەڵەیی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی بۆ پشوو سەردانی باخەکەی کردووە و ئێوارە هاوسەرەکەی بۆ سەردانیکردنی کەسوکارەکەی، کە باخەکەی ئەوانیش بەرانبەر باخەکەی نیاز دەرگەڵەییە، دەرچووە و کاتێک گەڕاوەتەوە، بەسەر تەرمی نیاز دەرگەڵەییدا هاتووەتەوە.

گوتیشی، تا ئێستا هیچ هۆکارێک و کەس و لایەنێک بە تۆمەتباری ڕووداوەکە نازانن و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەن.

نیاز دەرگەڵەیی پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشتر قایمقامی چۆمان و ڕواندز و دوکان و هەروەها ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...