هه‌واڵ

لە ڕاپەڕین ٧٠٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر گیرا

زێدپرێس

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی ٧٠٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش ڕادەگەیەنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی کردەوە، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی ورد، هێزەکانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، بۆ پشکنین و بەدواداچوون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان دەست بەسەر (حەوت) پارچەی (یەک) کیلۆگرامی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش کە دەکاتە (٧٠٠٠) گرام بگرن.

دەزگای ئاسایش هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکردووە، لەمەڕ دەستگیرکردنی تۆمەتبار یان تۆمەتبارانەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە، کە بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button