هه‌واڵ

ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم

زێدپرێس

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاندراوێكی لەمەڕ كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

کەمێک پێش ئێستا (١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣) نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكی تایبەتدا، ئاماژەی بە كۆبوونەوەكەی محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی هەرێمی کوردستان كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشە یاسایی و داراییەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی فیدڕاڵی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور و یاسا، كراوەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سوودانی ئاماژەی بەوە داوە، كە كارنامەی حكوومەتی ئێستای عێراق پشت بە بنەمای پەرەپێدانی سەقامگیریی بەردەوام دەبەستێت، بە جۆرێك دووربن لە ناكۆكی. جەختیشی لەسەر جددییەتی حكوومەتەكەی لە گەیشتنە چارەسەری ڕیشەیی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردۆتەوە، ئەوە، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە.

ڕاگەیاندراوەکە، باس لەوە دەکات، کە سوودانی ئاماژەی بەوە داوە، كە حكوومەتەكەی كاری كردووە و دەکات بەو ئاڕاستەیەی كە گەرەنتیی ئەوە بكات، داواكاریی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییانی عێراق لە ناویشیاندا هەرێمی كوردستان، نەكەوێتە ژێر كاریگەریی هیچ كێشەیەكی یاسایی یان كارگێڕییەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...