هه‌واڵ

هەولێر؛ تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان گیران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەم ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و کەرکووک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لە شاری هەولێر دەستگیربکەن.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن.

ئاماژەی دا، لەم چالاکییەدا، بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ نارنجۆکێک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوە و تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...