هه‌واڵ

وردەکارییەکانی پڕۆژەی گەشانەوە و قەرزی ١٥٠ ملیۆن دینارەکە

زێدپرێس

 

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی گەشانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا. پڕۆژەکە بریتییە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند، لەڕێگەی پێدانی قەرزێک بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار، بە سوودێکی کارگێڕی بەڕێژەی تەنیا ٢٪.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

هەر ئەمڕۆ دووشەم ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ماڵپەڕی پڕۆژەی گەشانەوە کارا کرا و خاوەن پڕۆژەکان لە ئێستاوە دەتوانن داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن.

لە خوارەوە، هەموو زانیارییەکان لەبارەی پڕۆژەی گەشانەوە و وردەکارییەکانی تایبەت بە چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری پڕۆژە و لینکی پێشکەشکردنی داواکاریی بەردەست خراوە:

 

لەبارەی گەشانەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشانەوە تاوەکو بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ پڕۆژەی بچووک و مامناوەندی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات، بە ڕسوماتی کارگێڕی ٢٪ و بەبێ داواکردنی هیچ بارمتەیەک (ڕەهن) لەسەر قەرزەکان. قەرزەکان لە لایەن بانکی تایبەتی (بانکی جیهان) دابین دەکرێن، کە هاوکاری پڕۆژەکەیە.

 

پڕۆژە بەشداربووەکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت لە لایەن شارەزا ناوخۆیی و بیانییەکانی ڕێکخڕاوی کارسازی هاوبەش Top Mountain  بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارە بازرگانییەکانی سوودمەندبووانی پڕۆژەکە. هەروەها سوودمەندبووان هاوکاری دەکرێن بۆ کردنەوەی هەژماری بازرگانی بانکی.

 

ئایا پڕۆژەی گەشانەوە چییە؟

پڕۆژەی گەشانەوە هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی قەرزێک بە تێچوویەکی کارگێڕی کەم ٢٪، و بەبێ هیچ بارمتەیەک(ڕەهن) بۆ کارە بچووک و مامناوەندەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ مەبەستی فرەوانکردن و گەورەکردنی کارەکانیان.

کارە بچووک و مامناوەندەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ قەرزەکان تاکو بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی، بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی کارەکانیان.

 

کێ مافی پێشکەشکردنی هەیە؟

  • دەبێت هاووڵاتی کوردستانی بیت.
  • پێویستە تەمەنی لە نێوان ٢١-٦٠ ساڵ بێت.
  • نابێت لە هیچ دەزگایەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرابێت.
  • دەبێت تەمەنی کارکردنی بزنسەکە ساڵێک زیاتر بێت لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریدا.

تێبینی: ئەمە تەمەنی کۆمپانیا نییە لە دوای تۆمارکردنی، بەڵکو چالاکی بەرچاوی بزنسەکەیە بۆ ماوەی ساڵێک زیاتر، ئەگەر تۆماریش نەکرابێت لە پێشتردا.

  • دەبێت شوێنی کارەکە لە کوردستان بێت.
  • دەبێت کارەکە کەمتر لە ١٠٠ کارمەندی هەبێت.
  • دەبێت کارەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت. هەروەها ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) و ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN)ی هەبێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی پڕۆژەی گەشانەوە، ئەگەر تۆ خاوەنی بزنسێکی کشتوکاڵیت و بزنسەکەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، ئەوا پێویستە ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دابین بکەی بۆ پێشکەشکردن. بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دەتوانیت سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆماری ناسنامەی دیجیتاڵی بکەیت.

هەروەها، تەنیا جارێک دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەت.

 

خاوەنداریکردنی پڕۆژەی گەشانەوە

پڕۆژەکە لەلایەن حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە خاوەنداریەتی دەکرێت. هەروەها، دوو هاوبەشی جێبەجێکاری هەیە، کە پێکدێن لە (TOP MOUNTAIN) و بانکی جیهان، سەرەڕای چەند هاوبەشێکی تەکنیکی، لەناویاندا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار و یەکێتی ئەوروپا.

 

پڕۆسەی هەڵبژاردنی پڕۆژەکان

بەگوێرەی ماڵپەڕی گەشانەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی پڕۆژەکان، لەسەرەتاوە تاوەکو پەسەندکردنی قەرزەکە، نزیکەی ٦ مانگ دەخایەنێت.

پڕۆسەی پەسندکردنە بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت، بەم شێوەیە:

 

داواکاری

داواکاریی لە ڕێگەی ماڵپەڕی گەشانەوە پێشکەش دەکرێت.

 

هەڵسەنگاندنی شایستەیی

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پشکنین بۆ شایستەبوونی بزنسەکە دەکات.

 

پاڵاوتن

ڕێکخراوی کارسازی هاوبەش باشترین ٢٥ بزنسەکان هەڵدەبژێرێت و ئامادەیان دەکات بۆ پاڵپشتی دارایی.

 

هەڵسەندگاندنی دارایی

بانکی هاوبەش هەڵسەنگاندنی دارایی بۆ بزنسەکە دەکات.

 

پەسەندکردنی قەرز

لە دوا قۆناغدا و پاش پەسندکردنی بزنسەکە و تێپەڕکردنی سەرجەم ڕێکار و قۆناغەکانی پێشوو، قەرزەکە لەلایەن بانکی هاوبەشەوە خەرج دەکرێت.

 

زانیاری و بەڵگەنامەی پێویست

پێویستە هەموو بزنسەکان ئەم زانیاری و بەڵگەنامانەی خوارەوە دابین بکەن:

  • کارتی نیشتیمانی بەڕێوەبەری گشتی، کارتی زانیاری بەڕێوەبەری گشتی، پاسپۆرت (مەرج نییە).
  • بەڵگەی وەک ڕەچەتی پارەدان، پشکنینی بانکی، خاوەنداریی موڵک یان هاوشێوە، کە دەیسەلمێنێت بزنسەکەت ١٢ مانگە چالاکە.
  • ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN).
  • ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN)، بۆ بزنسی کشتوکاڵی پێویست ناکات.

 

ئەگەر تۆ خاوەنی بزنسێکی کشتوکاڵیت، پێویستە ئەم زانیاری و بەڵگەنامانەی خوارەوە دابین بکەیت:

  • ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN).
  • نامەی پشتگیری لەبەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ناوچەکەتەوە.
  • بەڵگەنامەی گرێبەستی بەکڕێگرتن یان خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی.
  • ناسنامەی سەندیکای جووتیاران (مەرج نییە).
  • کارتی نیشتمانی خاوەن پشکەکان (هاوبەش)، کارتی زانیاری خاوەن پشکەکان (هاوبەش)، پاسپۆرتی خاوەن پشکەکان (هاوبەش) -مەرج نییە.
  • هەروەها دەربارەی بڕی قەرز و مەبەستی قەرزەکە پرسیارت لێدەکرێت.
  • پارێزەر دەتوانێت بەناوی خاوەن کارەکانەوە داواکاری پێشکەش بکات، بە مەرجێک بریکارنامە، ناسنامەی ڕاستەقینە (ناسنامە و پاسپۆرت)، زانیارییە پێویستییەکانی تر دابین بکەن.
  • گرنگە زانیاری وردو دروست دابین بکەیت و مەترسی شایستەنەبوون نەکەیت.

 

زانیاری زیاتر

UEN چییە؟

  • ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا دەدرێتە ئەو بزنسانەی کە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تۆمارکراون.
  • ئەگەر پێشتر کۆمپانیاکەتان تۆمار کردووە، بەڵام ژمارەی بازرگانیی بێهاوتاتان نییە، ئەوا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکوومەت بکە و ژمارەکە بەدەست بهێنە.
  • بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا سەردانی نزیکترین فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەت بکە.
  • ئەگەر هەرگیز کۆمپانیاکەتان تۆمار نەکردووە، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین تۆمار بکەن.

 

کۆمپانیاکەت تۆمار بکە

 

UPN چییە؟

  • ژمارەی کەسیی بێ هاوتا ژمارەیەکە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە دەدرێتە هەر تاکێکی دانیشتووی سنووری هەرێمی کوردستان.
  • ئەگەر ژمارەی کەسیی بێ هاوتات نییە، پێویستە سەردانی یەکێک لە فەرمانگە حکومییەکان بکەیت بۆ بەدەستهێنانی. پێویستە ناسنامەی نیشتمانی و پاسپۆرتەکەت لەگەڵ خۆت ببەیت.
  • ئەگەر بەم دواییە مۆڵەتی شۆفێریەکەت نوێکردووەتەوە، ئەوا ژمارەی کەسیی بێ هاوتات هەیە.

 

بازرگانی کشتوکاڵی

بازرگانی کشوکاڵی ئاماژەیە بۆ چالاکی بازرگانی کە بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردن و دابەشکردن و توێژینەوەو داراییکردن و بەبازاڕکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لەخۆدەگرێت. وەک دانەوێڵە، ئاژەڵ و بەرهەمی دیکەی پەیوەندیدار.

 

بۆ ئەوەی شایستەی گەشانەوە بیت

پێویستە بازرگانی کشتووکاڵی لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان تۆمار کرابێت و ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دابین بکات.

 

هەر ئێستا، داواکاریی پڕۆژەکەت پێشکەش بکە:

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆژەی گەشانەوە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...