هه‌واڵ

کەشناسی: لێزمەباران و هەورەتریشقە دەست پێ دەکاتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆەوە، لێزمەباران و هەورەتریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ هەینی، ٣ی ئایاری ٢٠٢٤، ئاسمان بەگشتی هەور و باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند و تاوەباران لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ، کاریگەرییەکە بەهێز دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکاندا هەورەتریشقە و لێزمەباران دەست پێ دەکاتەوە، بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.

کەشناسی پێشبینی کردووە، بۆ کاتەکانی شەو، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانە لە زۆربەی ناوچەکاندا بەردەوام بێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای بەیانی شەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤، کەشناسی پێشبنی دەکات، ئاسمان هەور و باراناوی بێت و لێزمەباران و هەورە بروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکاندا و بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بێت، بەڵام لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکە کەمێک لاواز دەبێت .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...