هه‌واڵ

سێ کۆگای خواردنەوە کحولییەکان لە سۆران ئاگریان گرت

زێدپرێس

 

سێ کۆگای شەراب و خواردنەوە کحولییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگریان گرت و چەند کارمەندێکی بەرگری شارستانییش کە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بوون، بریندار بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئاگرێک لە کۆگایەکی شەراب و خواردنەوە کحوولییەکان لە ناوچەی پیشەسازی سۆران کەوتەوە و بەدوایشیدا ئاگرەکە بۆ دوو کۆگای دیکەی خواردنەوە کحولییەکان تەشەنەی سەند.

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس، لە کاتی کۆنترۆڵکڕدنی ئاگرەکەدا، ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی سۆران برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە ناوەندی سۆران کران، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی.

بەگوێرەی بەرگری شارستانی سۆران، تیمەکانی زیاتر لە پێنج بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماددە کحولییەکان سروشتی گڕگرتنیان هەیە، کوژاندنەوەی ئاگرەکە قورس بووە.

زیانی ئاگرکەوتنەوەکە هێشتا بەدیاریکراوی نەخەمڵێندراوە، بەڵام زۆرە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...