هه‌واڵ

لە هەولێر سێ خاڵی دیکەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانران

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، جێگیرکردنی سێ خاڵەی دیکەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە سەر شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەم ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاووڵاتییان و شوفێران ئاگەدار دەکاتەوە، کە “بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دوورخستنەوەیان لەڕووداو و کارەساتەکان”، لە بەیانی ٣١ی ئابەوە، سێ خاڵی دیکەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری شارەکە و بەدیاریکراوی لەسەر بەشی نێوان ڕێگای کەرکووک-مووسڵ بەگەڕدەخرێن.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە بەیانییەوە کارکردنی کامێراکان بۆ تاقیکردنەوە دەبێت، بەڵام لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ەوە کامێراکان سزای سەرپێچی و تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان و شوفێران دەکات، لە خێرایی دیاریکراودا شوفێری بکەن و سەلامەتی خۆیان و سەرنشینان بپارێزن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...