هه‌واڵ

سلێمانی؛ لەمانگێكدا ٩٥٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون

زێدپرێس

 

لەماوەی مانگی ڕابردوو، ٩٥٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاری لە شاری سلێمانی لەدایک بوون، کە ٤٨٨یان کوڕ و ٤٧٠یان کچن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ڕێککەوتی ١ی تشرینی یەکەم تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ٩٥٨ منداڵ لە دایک بوون، کە ٤٨٨یان کوڕ و ٤٠یان کچن. لەو ژمارەیە، ٥٤٠ منداڵ بەشێوەی سروشتی و ٤٠٩ منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایک بوون.

هاوكات مانگی ڕابردوودا، لە هەمان نەخۆشخانە، ٣١٠ منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و ٢٠ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و یەک حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و ٨١ لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێشتری زێدپرێس، کە هەر پاڵپشت بە داتاکانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لە شاری سلێمانی، بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی ئەیلوولدا، ٩٦١ منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایک بوونە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...