هه‌واڵ

تونێلی چیای پێرس بە تێچووی ١٤١ ملیار دینار دروست دەکرێت

زێدپرێس

 

بە تێچووی زیاتر لە ١٤١ ملیار دینار، تونێلێک لە چیای پێرس دروست دەکرێت، کە درێژاییەکەی ٣ هەزار مەتر دەبێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی پارێزگای دهۆک، کە لە ڕێککەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەرکراوە و بە واژۆی ماجد ساڵح پارێزگاری دهۆک (بەوەکالەت) ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی دهۆک کراوە، ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی تونێلی چیای پێرس لە سنوری ئاکرێ دراوە.

لە ناوەڕۆکی نووسراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە تونێلی چیای پێرس بە درێژایی ٣ هەزار مەتر (٣ کیلۆمەتر) و بە گوژمەی زیاتر لە ١٤١ ملیار و ٤٣٨ ملیۆن دینار دروست دەکرێت.

پارێزگاری دهۆک، داوای لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەوبانی دهۆک کردووە، بە زووترین کات تەندەری پڕۆژەکە بنێرن.

تونێلەکە، شارۆچکەکانی ئاکرێ و مێرگەسور و دەڤەری زێبار و بارزان بەیەکەوە گرێدەدات و گرفتی هاتوچۆ لە چیاکە، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا چارەسەر دەکات، کە زۆرجار بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە پێچەکانی چیاکە درووست دەبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...