هه‌واڵ

سوودانی دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیرەکەی ڕەتکردەوە

زێدپرێس

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیرەکەی پارتی تەقەدوومی ڕەتکردەوە، کە پاش بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردبوو.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، باسم عەواد گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی هەرسێ وەزیری ڕۆشنبیری، پلاندانان و پیشەسازی، لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتکراوەتەوە و پەسندنەکراوە.

ڕۆژی سێشەم، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هەریەک لە محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان، خالید بەتال وەزیری پیشەسازی و ئەحمەد بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی عێراق دەستلەکارکێشانەوەیان لە کابینەکەی سوودانی پێشکەشکرد.

هەرسێ وەزیرەکە لە پشکی پارتی تەقەدوومن، کە لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، سەرۆکایەتی دەکرێت.

دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیرەکەی پارتی تەقەدووم، لە هەمان ڕۆژی ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق هات، بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...