هه‌واڵ

ڕاپەڕین؛ سێ کەس بەتۆمەتی دزینی پارە و ساخکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکران

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی پارە و تۆمەتبارێکی دیکەیش بەتۆمەتی ساخکردنەوەی پارەی ساختەکراو ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش سکاڵای هاووڵاتییەک لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کە بە گوتەی خۆی بڕی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و ١٥٣ هەزار دیناری عیراقی لێ دزراوە، دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری کردووە و لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (م. ع. ق) و (ا. ع. ق) دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە، کە تۆمەتباران لە لێکۆڵینەوەکاندا ددانیان بە ئەنجامدانی تاوانەکەیاندا ناوە و لەگەڵ دەستگیرکردنیشیاندا دەست بەسەر بڕی هەزار و ٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ١٠٠ هەزار دیناری عێراقیدا گیراوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە چالاکییەکی دیکەدا بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن، کە پارەی ساختەکراوی ساخکردووەتەوە.

تۆمەتبارەکە بەناوی (پ. ش)، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...