هه‌واڵ

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لەلایەن ئیسڕائیلەوە بۆردمان کرا

زێدپرێس

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لە سووریا بۆردمان دەکەن و بەهۆیەوە گەشتی فڕۆکەخانەکە ڕادەگیرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەرچاوەکانی هەواڵی سووریا بڵاویان کردەوە، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیلەوە بۆردمانکراوە و بە هۆیەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە وەستاون.

لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یشدا، ئیسڕائیل هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و حەلەبی لە سووریا بۆردمان کرد.

ئەوکات، بەرپرسانی سووریا، بۆردمانکردنی فڕۆکەخانەکانی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە، وەک هەوڵێکی ئیسڕائیل لێکدایەوە بۆ لابردنی سەرنجی جیهان لە شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززەدا.

ئیسرائیل چەند جارێکی دی هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکان و “ئامانجەکانی پێوەست بە ئێران” لە سووریا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...