هه‌واڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی: بە هیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، “بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن ناکەینەوە”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەندراوێکیان لەمەڕ لێدوانی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاوکردەوە، کە ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبوونەتەوە و هەردوولا پێیان باش بووە دەوام دەستپێبکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئێمە وەکوو ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی، لە کاتێکدا ئەم جۆرە لێدوانانە بە نابەرپرسانە و ناڕاست دەزانین، بێبەرین لەهەموو کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە و بەهەموو شێوەیەک ڕەتی دەکەینەوە”.

زیاتر دەڵێ “هاوکات دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوامین لە بایکۆت و تا داواکارییەکانی ناو دوا یاداشتمان، کە لەسەر گڵکۆی شەهیدی قەڵەم و حەقبێژ مامۆستا هێرش خوێندرایەوە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کردووە، خۆی لە پێنج خاڵی سەرەکیدا دەبینێتەوە، جێبەجێ نەکرێن، بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن ناکەینەوە”.

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی، لە هەمان ڕاگەیەندراودا ئاماژە بەوە دەکەن: “لەنزیکترین کاتدا هەنگاوی کردەی دەنێین بۆ ئەنجامدانی چالاکی مەدەنی لە هەموو ئاستەکان و درێژە بە ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین و میکانیزمی جۆراوجۆر و ڕێگای جیاوازی مەدەنی دەگرینە بەر لەپێناو گەشتن بە ئامانجەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...