نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا
زێدپرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لێژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوویەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (٤٤) دینار دیاری‌کرا، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار تا ١٤ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت و ئه‌و شوێنانه‌ش کە بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە (٧:٠٠)ى بەیانى بۆ (١:٠٠)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان ١٧ تا ١٨ هەزار دینار و ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان ٢١ هەزار تا ٢٢ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لێژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیدە و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان له (١٠) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی م٠‌لیده بۆ مانگى کانوونی دووەم گۆڕانکارى تێدادەکرێت و مۆلیدەکان لەنێوان ١:٠٠ى پاشنیوەڕۆ تا ١:٠٠ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر ٦:٣٠ خوولەک تا ٨:٠٠ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام لە ڕۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکاندا، بەیانیان کارناکەن و لەبرى ئەوە کاتژمێر ١١:٠٠ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.