هه‌واڵ

گەرمیان؛ ڕێژەی جیابوونەوە ٥٢٪ی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت

زێدپرێس

 

ساڵی ڕابردوو لە سەرجەم دادگەکانی سەر بە سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکووک-گەرمیان، دوو هەزار و ٦١٨ گرێبەستی هاوسەرگیری و هەزار و ٣٥٢ جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەو جۆرەیش ڕێژەی جیابوونەوە ٥٢٪ لەکۆی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک-گەرمیان، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، لە دادگەی باری کەسێتی کەلار هەزار و ١٩٨ گرێبەستی هاوسەرگیری و ٨١٩ جیابوونەوە؛ لە دادگەی باری کەسێتی کفری ٥١٠ هاوسەرگیری و ١٥٥ جیابوونەوە؛ لە دادگەی باری کەسێتی ڕزگاری ٤٥٥ هاوسەرگیری و ١٣٧ جیابوونەوە؛ لە دادگەی باری کەسێتی دەربەندیخان ٤١٦ هاوسەرگیری و ٢٠٦ جیابوونەوە و لە دادگەی باری کەسێتی خانەقین/قۆڕەتوو ٣٩ هاوسەرگیری و ٣٥ جیابوونەوە تۆمار کراون.

ڕێژەی جیابوونەوە لە کۆی هاوسەرگیری لەماوەی ئەو ساڵەدا نزیکەی ٥٢٪ پێکدەهێنێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...