هه‌واڵ

مەسرور بارزانی دووپات لە پێویستی پاراستنی مافە دەستورییەکانی کوردستان دەکاتەوە

زێدپرێس

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە، کە پێویستە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدڕاڵ پارێزراو بن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەم ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی داوە، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کێشەکان سیاسیین و پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنەکان چارەسەر بکرێن”.

زیاتر دەڵێ “سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدڕاڵ پارێزراو بن.”

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، “باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان” و زیاتر دەڵێ “ئاماژەی بە پێشکەوتوویی داتا سەنتەری ناوەندی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریى حکوومەت کرد کە پێویستە ببێتە نموونە بۆ هەموو عێراق و حکوومەتی فیدڕاڵیش، سەنتەر و دامەزراوەی پێشکەوتووی هاوشێوە دابمەزرێنێت.”

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کە باڵیۆزی بەریتانیا “بە ڕێز و پێزانینەوە” باسی لە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...