هه‌واڵ

گەرمیان؛ مینێک بە تیمێکی پاسەوانی سنور دەتەقێتەوە

لە سنوری گەرمیان مینێک بە بلدۆزەرێکی پاسەوانی سنوردا تەقییەوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە گەرمیان،  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم، ڕێککەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، لە سنوری گوندی (مەحموود قەجەر) مینێک بە (بلدۆزەر)ێکی پاسەوانی سنور تەقیەوە، کە کاری پاککردنەوەی ڕێگا دەکەن بەمەبەستی تەلبەندکردنی سنوری نێوان عێراق و ئێران.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، تەقینەوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و شۆفێری بلدۆزەرەکە تووشی شڵەژان بووە و بۆ دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کراوە.

زیاتر دەڵێ: “تیمی ئەندازیاری پاسەوانی سنور و تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان، لە هەماهەنگیدان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...