هه‌واڵ

عێراق ناوهێنانی “ئیسرائیل” قەدەغە دەکات

زێدپرێس

 

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بەکارهێنانی ناوی ئیسرائیل قەدەغە دەکات و داوا دەکات لە جێگەیدا “قەوارەی زایۆنی” بەکاربهێنرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، کە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەرکراوە و واژۆی عەلی حوسێن سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەکەی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە، تیایدا جەخت لەسەر قەدەغەکردنی ناوی دەوڵەتی “ئیسرائیل” کراوەتەوە و لە جێگەیدا داوا کراوە کە “قەوارەی زایۆنی” بەکاربهێنرێت.

نووسراوەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، وەک پەرچەکردارێکە بەرانبەر بە هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و پاڵپشت بە ناوەڕۆکی یاسای تاوانبارکردنی پەیوەندی لەگەڵ “قەوارەی زایۆنی” ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٢ دەرکراوە.

نووسراوەکە داوا دەکات وەک بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی و ئەرکێکی ئایینیی و ئەخلاقی، وشەی “ئیسرائیل” لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەکارنەهێنرێت و لەبریتی ئەو ناوە، دەستەواژەی “قەوارەی زایۆنی” بەکاربهێنن.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...