سیاسیشرۆڤه‌كه‌لتوور

سەرنجێک لەسەر داخستنی ناوەندی چاودێر

لە کوردستان کەم و زۆر ململانێی فیکری عەلمانی و ئیسلامی هەبوو، ئێستاش بەردەوامە، ئەو ململانێیە، لە چەند ئاستێکدایە، ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر، کە مەلا بەختیار کەسی یەکەمی ئەو ناوەندە بوو، چاودێر یەکێک لەو ناوەندانەیە نوێنەرایەتی فیکری عەلمانی دەکات، ڕۆڵیکی بەرچاوی کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو فیکرە هەبووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

مێژووی دامەزراندنی ئەو ناوەندە بۆ ساڵی 2004 گەڕێتەوە، لەو ساتەوە بەردەوام بوو لە چالاکی جۆراوجۆر، ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی هەبوو چەند ساڵێک پێش ئێستا داخرا، پاشان لە ڕێگەی ماڵپەڕ و ناوەندەکەی چالاکی زۆر و جۆراوجۆری هەبوو.

دەتوانین بڵێین ناوەندی چاودێر لە گەیاندنی فیکری خۆی لە ناوەندە چالاکەکان بوو لە کوردستان.

ئەو ناوەندە گرنگی سەرەکی بە ڕەخنەگرتن بە بواری ئایینی دەدا، لە هەر ژمارەیەکی ڕۆژنامەکەی چەندین بابەتی نووسین و ئامادەکراو بڵاودەکرایەوە، ئەو ناوەندە زیاتر کاری لەسەر ڕەخنەگرتن لە ئایین بەگشتی مەزهەبی سووننە بە تایبەت دەکرد، خۆی لە قەرەی شیعە نەدەدا.

لەگەڵ داخستنی ئەو ناوەندە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، خەڵکێکی زۆر خۆشحاڵی خۆیان بە داخستنی دەربڕی.

داخستنی ناوەندێکی وەک چاودێر هیچ کات کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئاڕاستەی ململانێی فیکری ئیسلامی و عەلمانی نابێت، چونکە کەسێکی وەک مەلا بەختیار و ئەوانەشی لەو چوارچێوەیە بیردەکەنەوە، ڕێگەی دیکە زۆرە بۆ ئەوەی پەیامی خۆیان بگەیەنن.

ئینجا ئەگەر دڵخۆشییەکە بە داخرانی لەسەر ئەوە بێت کە ناوەندی چاودێر ڕەخنەی لە ئایین دەگرت، ئەوپەڕی کورتبینییە بۆ ململانێی فیکری، چونکە ئەو فیکرەی ئەو ناوەندە کاری بۆ دەکرد، تێزەکەی بە فیکری بەرانبەر شکستی نەهێناوە، بەڵکوو ئەوە هێزێکی سیاسییە بۆ یەکلاکردنەوەی وردە حیساباتی سیاسی خۆیان دەزگاکەی داخستووە.

پێشتریش مەلا عەبدولەتیف سەلەفی گوتی، لەسەر داوای من بودجەی ئەم ناوەندە بڕدراوە، خۆ ئەگەر ئەو داخستنە درێژکراوەی ئەو داوایە بێت، ئەوە هەنگاویکی مەترسیدارە، چونکە دوور نییە بەیانی ڕەوتی سەلەفی ئەو بەدەمەوەچوونەی بۆ هەر ناوەندێکی دیکەش بێت، کە ئاڕاستەی بیرکردنەوەی لەگەڵ ڕەوتی سەلەفی یەک نەبێت، هانی داخستنی بدات.

چونکە کێشەی فیکری لەگەڵ زۆربەی ناوەندەکانی دیکە هەیە، بۆیە هەر دەرفەتێکیان بۆ ڕێک بکەوێت، هەر ناوەندێک بە دڵیان نەبێت، هەوڵی دروستکردنی لۆبی بۆ داخستن دەدەن.

لە ڕابردوو، ڕەوتی سەلەفی هیچ ململانێیەکی طاستەوخۆی فیکری لەگەڵ ئەو ناوەندە نەبوو، بەڵکوو ئەوەندەی لەگەڵ سۆفی و ئەشعەری و ئیسلامییەکانی دیکە ململانێی هەبووە، یەک لەسەر چواری ئەو ململانێیە خۆی بەو پرسانە سەرقاڵ نەکردووە، بۆیە ئەگەر داخستنی ئەو ناوەندە درێژکراوەی داواکەی ڕابردوو بێت، ئەو کەسانەی ئێستا دڵخۆشی دەردەبڕن، ڕۆژێک دێت ئاڕاستەی هێرشەکان بۆ ئەوانیش دەگۆڕێت.

فیکری ئیسلامی هەڵگری هەڵوەشاندنەوەی تێزەکانی بەرانبەرە، هێزی ئەوەی تێدایە ڕووربەڕوویان ببێتەوە، ئەگەر هەڵگرانی دەیانەوێت بچنە بەرانبەر فیکری عەلمانی، پێویست ناکات، بەوە دڵخۆش بن، ناوەندی چاودێر هێزێکی سیاسی لەسەر وردە حیساباتی سیاسی بێت، یان لەسەر داوای کەسێکی سەلەفی بێت، کە زۆرجار لە قسەکانیان هەڵگرانی بیری سۆفیگەری و ئەشعەریان بە مەترسیدار بۆ سەر عەقیدەی موسوڵمانان ناوبردووە و بە گومڕا و لادەریان داناون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌مه‌ش ببینه‌
Close
Back to top button