
گیۆف هون، لە کاتی جەنگی عێراقدا لە وەزیری بەرگری بەریتانیا بوو، ئەو ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەشداریکردنی بەریتانیا لە شەڕەکەدا گێڕا و لەبەرئەوە ناوی ئەو، لەگەڵ شەڕی عێراق دەهێندرێت.
هون، لەبارەی بەشداری ئەمریکا لە شەڕی ئێران، دەڵێ: “پێم وایە ئەمە سیناریۆیەکی کەمێک جیاوازترە، چونکە بە ڕوونی، تەنانەت لەناو خودی ئەمریکاشدا نیگەرانییەکی زۆر زیاتر هەیە سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی بەشداریی ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بۆ بۆردمانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.”
دۆخەکە تا ڕادەیەک جیاواز بوو کاتێک ئەمریکییەکان بە ڕوونی نیازیان هەبوو مامەڵە لەگەڵ سەددام حوسێن بکەن و بچنە ناو عێراقەوە. بۆیە ئەمەیان زۆر وردتر و ئاڵۆزترە.” وەزیری پێشووی بەرگری بەریتانیا وا دەڵێ.
لە کاتێکدا کە ئەو دان بەوەدا دەنێت کە هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەگەری هەیە ئامانجدارتر بێت لە هەڵمەتەکەی عێراق، بەڵام دەشڵێ کە لێکەوتەکانی لە داهاتوودا “لەوانەیە گەورەتر بن”.
وەزیری پێشووی بەرگری بەریتانیا زیاتر گوتی: “پشتیوانییەکی نێودەوڵەتیی کەم بۆ سەددام حوسێن هەبوو”، بەڵام دەرئەنجامەکانی پشتیوانیکردنی ئیسرائیل لە کردەوەی سەربازیدا “لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زۆر مەترسیدارتر دەبن”.
هون ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەوەش لە کۆتاییدا پشت بە چۆنیەتی کاردانەوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەستێت، لەکاتێکدا ڕووسیا پێشوەخت ئاماژەی بەوە داوە، لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئێران هەیانە، نیگەرانن لە هەر کردەوەیەک کە لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام بدرێت.



