ههواڵ
زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە لە کرێی ساڵانە دەبەخشرێن
ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە کرێی ساڵێکی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و هەروەها کرێی شەش مانگی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک.
ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ بڕیارێکی دەرکرد پێوەست بە زیانلێکەتووانی ڕووداوی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر و ئەو دووکانانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ شارەوانی هەیە.
لەو چوارچوەیەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە کرێی ساڵانە و ڕسوماتی خۆڵ و خاشاک بۆ ماوەی شەش مانگ لە ڕێککەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ەوە تاوەکوو ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤، بۆ ئەو دووکانانەی ناو بازاڕی لەنگەی هەولێر کە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی هەیە.
شەوی ٢٧/٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤، ئاگرێک لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بۆ ڕۆژی دواتر، ئەنجوومەنی بازاڕەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ دووکان سووتان یان زیانیان بەرکەوتووە.