كۆمه‌ڵایه‌تی
ئاراستەکان

هەر سێ ڕۆژ جارێک ژنێک لە کوردستان دەکوژرێت یان خۆی دەکوژێت

زێدپرێس

لەماوەی حەوت ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢١، لە هەرێمی کوردستان، ٢٨٤ ئافرەت کوژراون، ٤٤٩ ئافرەت خۆیان کوشتووە، زیاتر لە هەزار ئافرەت سووتاون و ٦٩٨ ئافرەتیش خۆیان سووتاندووە. بەتێکڕای گشتی هەر سێ ڕۆژ جارێک ئافرەتێک لە کوردستان دەکوژرێت یان خۆی دەکوژێت، لە هەر ڕۆژ و نیوێکدا ئافرەتێک خۆی دەسووتێنێت یان دەسووتێت.

 

کوشتنی ئافرەتان

لەماوەی حەوت ساڵی ٢٠١٥-٢٠٢١ لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا، ٢٨٤ حالەتی کوشتنی ئافرەتان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراون. زۆرترینی لە پارێزگەی هەولێر (١١٥ حاڵەت)، بەدوایدا پارێزگەی سلێمانی بە ٩٣ حاڵەتی کوشتن و پارێزگەی دهۆکیش بە ٧٦ حاڵەتی کوشتن لە پلەی سێیەم دێت.

ساڵهەولێردهۆکسلێمانیکوردستان
201523131955
201615131543
201723131450
201815141746
20191871641
2020154625
2021612624
کۆ1157693284

لەماوەی دوو ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا، حاڵەتەکانی کوشتنی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستاندا، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥، بۆ کەمتر لە نیوە دابەزیوە. بەتێکڕای گشتی، لە کەمتر لە هەر نۆ ڕۆژ، لە هەرێمی کوردستاندا، ئافرەتێک دەکوژرێت.

 

خۆکوشتن

لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا، ٤٤٩ ئافرەت لە هەرێمی کوردستاندا خۆیان کوشتووە. زۆرترینی لە پارێزگەی سلێمانی بە ١٦٠ حاڵەتی خۆکوشتن و بە ڕادەیەکی هەندێک کەمتر لە پارێزگەی هەولێر کە ١٥٠ حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا تۆمارکراوە و پاشان پارێزگەی دهۆک کە ١٣٩ خۆکوشتنی ئافرەتانی تێدا تۆمار کراوە.

ساڵهەولێردهۆکسلێمانیکوردستان
201526122664
201628202674
201726212875
201817213068
201917213068
20201914538
202117301562
کۆ150139160449

هەرچەند، دابەزینێک لە ژمارەکانی خۆکوشتنی ئافرەتان لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕوویداوە، کە تەنیا (٣٨) حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، بەڵام لە ساڵی دواتردا بۆ (٦٢) حاڵەت بەرزبووەتەوە. بەگشتی دابەزینێکی ئەوتۆ لە ژمارەکانی خۆکوشتنی ئافرەتان لەماوەی ئەو حەوت ساڵەدا ڕووی نەداوە. هەڵکشان و داکشانی نزیکی ژمارەکان، بەرەوپێشڤەچوون لە بارودۆخەکە پیشان نادات.

بەتێکڕای گشتی، نزیکەی لە هەر پێنج ڕۆژدا، ئافرەتێک لە هەرێمی کوردستان خۆی دەکوژێت. بە خستنەپاڵی ژمارەکانی کوشتن و خۆکوشتن، بەنزیکەی لە هەر سێ ڕۆژدا، ئافرەتێک لە هەرێمی کوردستاندا کوژراوە یان خۆی کوشتووە.

 

سووتانی ئافرەتان

هەرچەند، تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان، حاڵەتەکانی سووتانی ئافرەتانی لە ماوەی هەردوو ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا، ئاماژە بۆ نەکردووە، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٩، لە هەرێمی کوردستان ٩١٢ حاڵەتی سووتانی ئافرەتان تۆمار کراوە. ئەگەر بە هەردوو ساڵەکە تەنیا ٢٠٠ حاڵەتی سووتانی ئافرەتان وەک کەمترین ئاست گریمانە بکرێت، لەماوەی حەوت ساڵەدا، سەرووی هەزار و ١٠٠ حاڵەتی سووتانی ئافرەتان ڕوویداوە.

ساڵهەولێردهۆکسلێمانیکوردستان
2015823977198
20161054273220
2017963868202
2018563251139
2019713052153
2020NYNYNYNY
2021NY NY NY NY
کۆ410181321912

زۆرینەیان لە پارێزگەی هەولێر بوون کە ٤١٠ حاڵەت دەکات، پاشان پارێزگەی سلێمانی بە ٣٢١ حالەت و لە پلەی سێیەمیشدا پارێزگەی دهۆک بە ١٨١ حاڵەت.

لەماوەی ٢٠١٥ بەراورد بە ٢٠١٩، ڕێژەی سووتانی ئافرەتان لە (٢١٪)ەوە بۆ (١٦٪) لە کۆی گشتی ڕێژەی سووتان، دابەزیوە. بەتێکڕای گشتی، لە هەر دوو ڕۆژدا، حاڵەتێکی سووتانی ئافرەتان لە کوردستان تۆمارکراوە.

 

خوسووتاندن

بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، لەماوەی ٢٠١٥-٢٠٢١دا، بە ژمارە ٦٩٨ حاڵەتی خۆسووتاندنی ئافرەتان تۆمارکراوە. پارێزگەی هەولێر بە ٢٩٥ حاڵەت لە پلەی یەکەم دێت، پاشان پارێزگەی سلێمانی بە ٢٢٢ حاڵەت و پارێزگەی دهۆکیش بە ١٨١ حاڵەتی خۆسووتاندنی ئافرەتان پلەی سێیەم وەردەگرێت.

ساڵهەولێردهۆکسلێمانیکوردستان
2015561950125
201638322696
2017502844122
2018393038107
2019432733103
202032211467
202137241778
کۆ295181222698

بەگشتی لەماوەی ٢٠١٥ بەراورد بە ٢٠٢١، ڕێژەی خۆسووتاندنی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستاندا لە (١٧٪)ەوە بۆ (١١٪) لەکۆی گشتی حاڵەتەکانی خۆسووتاندن، بەرەو دابەزین چووە. بەتێکڕای گشتی، لە هەر سێ ڕۆژ و نیودا، ئافرەتێک لە هەرێمی کوردستاندا خۆی سووتاندووە.

 

دەستدرێژی سێکسی

لەماوەی حەوت ساڵەکەدا، (٩٥٦) حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراون. ڕاستییەکەی، ئەو داتایە، تەنیا ژمارەی ئەو ئافرەتانە پیشان دەدات، کە سکاڵایان لە بنکەکانی پۆلیس تۆمارکردووە، بەدڵنیایی ژمارە ڕاستەقینەکە زۆر زیاتر دەبێت، ئەگەر ڕەچاوی ئەو ڕاستییە بکرێت، تێکڕای ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر، بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتییەوە، ئامادەنین سکاڵا تۆمار بکەن و هەوڵدەدەن بێدەنگی لێ بکەن.

ساڵهەولێردهۆکسلێمانیکوردستان
2015164365124
2016255040115
2017514052143
2018514052143
2019552773155
2020602639125
2021614842151
کۆ319274363956

حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی لە پارێزگەی هەولێر بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرزبوونەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٥ تەنیا (١٦) حاڵەت تۆمارکراوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ٦١ حاڵەت بەرزبووەتەوە. ئەوەش بەرزبوونەوەیەکە لەڕێژەی (٥٪) لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ڕێژەی (١٩٪) لە ساڵی ٢٠٢١دا. حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی لەهەردوو پارێزگەی دهۆک و سلێمانی لەماوەی ئەو حەوت ساڵەدا بەرزبوونەوە و دابەزینیان تۆمار کردووە، جگە لە پارێزگەی هەولێر، ژمارەکە ساڵ لە دوای ساڵ بەرەو هەڵکشانی زیاتر چووە و هیچ داکشانێک ڕووینەداوە.

بەتێکڕای گشتی، لە هەر دوو ڕۆژ و نیودا، حاڵەتێکی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتان لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار دەکرێت.

 

تۆمارکردنی سکاڵا

لەماوەی حەوت ساڵی ٢٠١٥-٢٠٢١دا، بەدیاریکراوی ٦٨ هەزار و ١٠٤ سکاڵای یاسایی لەلایەن ئافرەتانەوە و لە بنکەکانی پۆلیس یان بنکەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی تۆمارکراون. زۆرترینی سکاڵاکان لە پارێزگەی هەولێر بوون (٢٧ هەزار و ٦٨٦) کە دەکاتە ڕێژەی (٤٠.٦٥٪)ی کۆی گشتی سکاڵا تۆمارکراوەکان و لە پلەی دووەمیشدا پارێزگەی سلێمانی دێت (٢٣ هەزار و ٩٣٧ سکاڵا)، کە ڕێژەی (٣٥.١٦٪)ی کۆی گشتی سکاڵا تۆمارکراوەکان پێکدێنێت و ڕێژەی (٢٤.١٩٪)ی سکاڵاکانیش لەپارێزگەی دهۆک بوون.

ساڵهەولێردهۆکسلێمانیکوردستان
20152,9891,9992,4487,436
20162,8261,8421,9096,577
20173,3702,3323,2688,970
20183,6592,4863,4239,568
20194,7632,4494,69511,907
20204,6232,2173,53010,370
20215,4563,1564,66413,276
کۆ27,68616,48123,93768,104

تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن ئافرەتانەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ بەراورد بە ٢٠٢١ بۆ نزیکەی دوو ئەوەندە بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، ئەو بەرزبوونەوەیەش لەسەرجەم پارێزگەکاندا هاوشێوەیە.

بەتێکڕای گشتی هەر حەوت ساڵەکە، لە هەر ڕۆژێکدا زیاتر لە ٢٧ سکاڵای یاسایی لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمار کراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...