هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته‌ نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خرایه‌ به‌ر باس.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی، ئاماژەی بەوە کردووە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پەرۆشی حکوومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتییان لە بەشە جیاجیاکانی عێراق کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا داکۆکی له‌ گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی عێراق كرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له‌ وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له‌ بواری كارگیڕی و جێبه‌جێكاریدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button