پۆلیسی سلێمانی: دوو دەستبڕمان دەستگیر کرد
![ZED Press news زێدپرێس هه‌واڵ زێدپرێس، دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆیە و بەشێوەیەکی پیشەییانە، ڕاپۆرتی بەدواداچوونی و بنکۆڵکاری بڵاو دەکاتەوە، لەپاڵ هه‌واڵ، شرۆڤە و شیکاریی بابه‌تییانه.](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/07/ZED-Press-news-df-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
ئەمڕۆ چوارشەم، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سكاڵای یاساییان تۆماركرد كه له‌لایه‌ن دوو تۆمه‌تباره‌وه فێڵیانلێكراوه، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساتەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباران به‌ناوی گه‌یاندنی كاڵای جۆراوجۆر بڕێك پاره‌یان له‌سكاڵاكاران وه‌رگرتووه، دواتر به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌یاندنی كاڵاكاندا بڕی پاره‌ی كاڵاكه و كرێی گواستنه‌وه‌ی له كڕیار وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام تۆمه‌تباران مۆبایله‌كانیان كوژاندۆته‌وه و خۆیان ونكردووه.
تۆمەتباران بەناوەکانی (ن. ع. ح) لەدایكبووی ١٩٨٢ و (ج. ع. ح) له‌دایكبووی ١٩٩٠، بەگوتەی پۆلیسی سلێمانی “پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.