نێچیرڤان بارزانی: داوا لە عێراق دەکەین قوربانییانی ئەنفال قەرەبوو بکاتەوە
دەقی پەیامەکە:
ئه‌مڕۆ یادی خه‌مگینی سی و شه‌ش ساڵه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال و زیاتر له ١٨٢ هه‌زار منداڵ و ئافره‌ت و پیاو و گه‌نجی ئه‌نفالكراوی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له یه‌كێك له سامناكترین تاوان و جینۆسایدی مێژوودا ساڵی ١٩٨٨ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی ئه‌وسای به‌غدا شه‌هید كران و لێكه‌وته‌كانی تا ئێستا و تا داهاتوویه‌كی درێژ، به‌رده‌وام ده‌بن. له‌م یاده‌دا به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به بیریان ده‌هێنینه‌وه و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاكیاندا داده‌نوێنین.
له كاتێكدا دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌م تاوانه‌ی به جینۆساید ناساندووه، داواكاریمان له حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ به‌جێگه‌یاندنی دادوه‌ری، ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و قوربانییان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌خت له خزمه‌تكردنی باشتری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رچی له توانادا بێت، ده‌بێ درێخی‌یان بۆ نه‌كرێت.
كه‌سوكاری ئازیزی ئه‌نفالكراوان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تا كۆتایی له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ڕوفاتی شه‌هیداندا و گێڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی نیشتمان به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ها جه‌خت له كار و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وی تاوانی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به جینۆساید بناسرێت و هه‌رگیز تاوانێكی وا له هیچ شوێنێكی جیهان دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له ته‌بایی و پێكهوهییی ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌رجی پاراستن و مانه‌وه‌ی ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و فیدراڵی و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه. یادی شه‌هیدان هه‌میشه به خێر و دروود له گیانی پاكیان، سڵاو له خێزان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٤ی نیسانی ٢٠٢٤