هه‌واڵ

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە کارەکانی سوید هەڵپەسارد

زێدپرێس

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە دەقەکەی لە خوارەوە هاتووە:

 

راگەیێندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزیە دەکات کە بۆ دووەم جارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز  لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید دەکرێت. هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات کە ئەمەشیان دژی  عورف و یاسا نێودەوڵەتیەکان  و رێککەوتنامەی ساڵی ١٩٦١ی ڤیەننایە .

دوای ڕێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی دەرەوەی عیراق ، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم ڕادەگەیەنێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

٢٠/٧/٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...