ههواڵ
ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرد.
دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێک ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرد.