هه‌واڵ

هەولێر؛ سەرجەم مامەڵەکانی هاتوچۆ ڕادەگیرێن

زێدپرێس

 

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە بەیانی دووشەمەوە تا ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ سەرجەم مامەڵەکانی هاتوچۆ ڕادەگیرێن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەم، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە، بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری، لە کاتژمێر ١:٠٠ی ڕۆژی پێنجشەم، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، تا ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەگشت بەش و هۆبەکانییەوە ڕادەگیرێت.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، داوای لە هاووڵاتییان کرد، لەو ماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر نەکەن.

زیاتر گوتی، هەر مامەڵەیەک لەماوەی ئەو ڕاگرتنەدا بەسەربچێت، وەکوو ساڵیانە، مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل، لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوامەوە قەرەبوو دەکرێتەوە و هیچ کەسێک بەو هۆیەوە تووشی پێبژاردن نابێت بەهۆی دواکەوتنەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...