هه‌واڵ

زۆرترین پۆند لە دهۆک و کەمترین لە سلێمانی و گەرمیان دروستکراون

زێدپرێس

 

حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ زیادکردنی ئاوی سەرزەوی، ئێستا کار لە ٤٠ پۆنددا دەکرێت و پلانی ٧١ پۆندی دیکەیش هەیە، لە کابینەی نۆیەم ١١٠ پۆند تەواوکراون، کە زۆرترینیان لە دهۆک و کەمترین لە سلێمانی و گەرمیانن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەم ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، بۆ زیادکردنی ئاوی سه‌رزه‌وی و بەکارهێنانی هەمەلایەنەی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی تایبه‌تی به‌ دروستكردنی پۆند داوە، ئەمەش بۆ باشتر سوودوه‌رگرتن له‌ ئاوی سه‌رزه‌وی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی؛ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا ١١٠ پۆند لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمەوە ته‌واوكراون‌.

ئاماژەی بەوە داوە، پۆندەکان بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ماسی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت؛ لە هەمان کاتدا كاركردن لە ٤٠ پۆندیش بەردەوامە و پلانیش بۆ دروستکردنی ٧١ پۆندی نوێ هەیە‌.

بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکوومەتی هەرێم لەو بوارەدا ڕەچاوی پێویستی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا لە پارێزگای هه‌ولێر ٣٦ پۆند كاره‌كانیان ته‌واوكراوه‌‌؛ لە پارێزگای دهۆك به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی، كه‌ بۆ دروستكردنی پۆند گونجاوتره،‌ ٥٧ پۆند تەواوکراون و له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، ١٧ پۆند كۆتایی هاتوون‌. هاوکات لە هەموو ناوچەکان کارکردن لە ٤٠ پۆند بەردەوامە و پلانیش هەیە ٧١ پۆندی دیکە لە شوێنی گونجاو دروست بکرێن.

وەک فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بۆ کردووە، پۆندسازی و دروستکردنی چاڵاو، بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژه‌ڵ و ماسی و باخداری، گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی لێ دەکەوێتەوە. هاوکات دەبێتە پارێزەرێکی گرنگی ئاوى ژێرزەوی و ئەو سامانە بۆ ئایندە دەپارێزێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...