هه‌واڵ

زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی سنوری مادەی ١٤٠ دەدرێت

زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری ماددەی 140ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری ماددەی 140ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

هاوکات ساسان عەونی وەزیری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە ڕاسپێردراون بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بەمەبەستی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینشنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

لەو چوارچێوەیەشدا نووسراویان ئاڕاستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومەتی هەرێم کە هەڵگری کارتی زانیاری ناوچەکانی مادەی (140) دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

بەگوتەی ناوبراو، دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون، یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button