هه‌واڵ

زانکۆی سلێمانی دەستکردن بە پڕۆسەی خوێندن ڕادەگەیەنێت

زێدپرێس

 

ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی، ڕۆژی دەستکردن بە پڕۆسەی خوێندنی لە زانکۆکە دەستنیشان کرد و ڕۆژی شەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەم دەست بە پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆکەدا دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بڵاوکردەوە و ئاماژەیدا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکە، تاوتوێی پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن و بڕیاری لەبارەوە دراوە.

ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لەوڕووەوە دوو خاڵی ئاماژە بۆ کردووە، بەم شێوەیە:

 

١. ئەنجوومەن لە لایەکەوە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، لە لایەکی ترەوە جەختیش لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان دەکاتەوە.

 

 

٢. لە پێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و هەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە (٢٣) هەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، ئەنجوومەنی زانکۆ ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٢٠٢٣/١٠/٢٨ وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند و هەر لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵا-ی بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسەند کرد.

 

لەو ڕوانگەیەشەوە، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی داوا لە سەرجەم خوێندکاران دەکات، بەپێی خشتەی وانەی کۆلێژەکان و خشتەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان سەردانی زانکۆ بکەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...