هه‌واڵ

خوێندنی باڵا دوا ئاگاداری بە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەدات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاگادار دەکاتەوە کە ٨ی ئاب دوا وادەیە بۆ خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتەکە لەڕێگەی گشتاندنی ژمارە ١٤١٨٢ و لە ٢٠٢٤/٧/٣١ بەواژۆی د. توانا نجف بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی، ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ  حکوومییەکانی ھەرێم کراوە کە ئەو سێ یەکەمانەی (٢٠١٧-٢٠١٨ تا ٢٠٢٢-٢٠٢٣) پڕۆسەی بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، تا ٨ی ئابی ٢٠٢٤ دوا وادەیە پڕۆسەی بایۆمەتری ئەنجام بدەن.

پێشتر کۆتایی بە پڕۆسەی بایۆمەتری سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکان هێنراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە تاوەکوو ناوەکان بۆ حکوومەتی عێراق بنێردرێن، بەڵام لەسەر داوای ژمارەیەک لە دەرچووانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکان کە لەوادەی دیاریکراو پڕۆسەی بایۆمەترییان ئەنجام وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی بڕیاریدا دەرفەتێکی تر بدرێت بە ئەو سێ یەکەمانە بۆ ئەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری ئەنجام بدەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لەسەرجەم زانکۆکان دەکات تا ڕێککەوتی ٢٠٢٤/٨/٨ ھەموو ئەو سێ یەکەمانەی زانکۆ حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان بەھەر ھۆکارێک بووە پڕۆسەی بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە سەردانی بنکەکانی بایۆمەتری بکەن و بایۆمەتری ئەنجام بدەن. بۆ ئەوەی مافی دامەزراندنیان نەفەوتێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button